سوپای تورک لە حەفتانین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی کرد

سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی زەمینی کرد.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی سەربازی زەمینی کردووە.

تا ئێستا لە بارەی وردەکاری ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنەکەوە زانیاری وردمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش